١٠٠ خوێندکاری دیکە کە لە نێجیریا ڕفێندرابوون، ڕزگار کران
١٠٠ خوێندکاری دیکە کە لە ویلایەتی نیجەر لە نێجیریا ڕفێندرابوون ڕزگار کران.
بۆلا تینوبو سەرۆکی نێجیریا دووپاتی کردەوە کە لانیکەم ١٠٠ خوێندکار لە دەستی ئەو کەسانەی کە گومانی تیرۆریستیان لێدەکرێت ڕزگارکراون کە مانگی ڕابردوو هێرشیان کردە سەر قوتابخانەیەک لە ویلایەتی نەیجەر و سەدان خوێندکار و مامۆستایان ڕفاند.
لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی ئەمریکادا هاتووە، تینوبو دەزگا ئەمنییە ناوخۆییەکانی ڕێنمایی کردووە کە بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی قوربانیانی دیکە کە هێشتا دیلن دوای ئەو هێرشەی کە لە ناوچەی پاپیری لە ویلایەتەکەدا لە ٢١ی تشرینی دووەمدا ڕووی دا.
هێزە ئەمنییەکان لانیکەم ٥١ خوێندکاریان لە کۆی ٣١٥ خوێندکار و مامۆستا کە لە هێرشەکەدا ڕفێندرابوون، چەند ڕۆژێک دوای رووداوەکە ڕزگاریان کرد.
تینوبو ئاماژەی بەوەدا کە ئاگادارکرایەوە لە گەڕانەوەی سەلامەتی ١٠٠ خوێندکار لە قوتابخانەی کاسۆلیکی لە ویلایەتی نیجەر، ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە دراون بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەلامەتی خوێندکاران بۆ خێزانەکانیان لە دوای رووداوە بەدبەختەکەوە.
تینوبو کە دڵنیایی بە دایک و باوکانی دا کە حکومەت بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ یەکخستنەوەی سەرجەم خوێندکارە ڕفێنراوەکان لەگەڵ خێزانەکانیان، هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکانی ئاڕاستە کردووە بۆ ڕزگارکردنی هەموو خوێندکارە ڕفێنراوەکانی دیکە و خەڵکی دیکەی نێجیریا لە سەرانسەری وڵات و هێنانەوەیان بۆ ماڵەوە بە سەلامەتی.
تینۆبو وتی دەبێت هەموو قوربانییەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و حکومەتی نێجیریا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی قوتابخانەکان و دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی سەلامەتتر و لەبارتر بۆ گەنجان.
تینیبو کە ڕێنمایی کرد کە ئێستا هێزە ئەمنییەکان بە هاوکاری لەگەڵ پارێزگارەکانی هەر ٣٦ ویلایەتەکە ڕێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە ڕفاندنەکانی داهاتوو، ئاماژەی بەوەشکرد، "نابێت چیتر منداڵەکانمان ببنە ئامانجی تیرۆریستانی بێویژدان کە هەوڵدەدەن خوێندنیان تێکبدەن و خۆیان و دایک و باوکیان تووشی زەبر و زەنگی نەگێڕدراو بن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٦٤ کەس.
لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی ٧ نهۆمی ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
سوپای تایلەند ڕاگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ لە سنووری کەمبۆدیا ٢ سەربازی دیکەی تایلەندی کوژران.
گرتە ڤیدیۆییەکانی ڕۆمن گۆفمان بەرپرسی نوێی هەواڵگری دەرەوەی رژێمی سەهیۆنی، مۆساد، کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە کەتائیبی قاسام هەڵاتووە، جارێکی دیکە بووەتە بابەتی گفتوگۆ. ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوکرایەوە مشتومڕێکی زۆری لای داگیرکەران دروست کرد.